ئه‌یلوول 18, 2017 16:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی سوپای یەمەن بۆسەر بنکەو مۆڵگەی بەکرێگیراوانی چەکدار لە جوف

هێزە یەمەنییەکان ، پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "مجمع الحزم"ی سەر بەپارێزگای جوف هەڵکەوتوو لە باکووری ئەو وڵاتەیان بە مووشەکی ئورگان، کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی کەناڵی ئەلعالەم؛ لەو ئۆپراسیۆنەدا ژمارێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ وێنە ژمارێک لە سەرکردەکانیان کوشت و یان بریندار کرد.

سەرچاوەیەکی سەربازیش ڕایگەیاند؛ سوپای یەمەن و لیژنە جەماوەرییەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا هێرشیان کردەسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعوودی لەناوچەی سەبریەن لە شاری"خب" و "الشعف" کە تێیدا، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی بەکرێگیراوانی سووتا.

ئەو سەرچاوە ڕاشیگەیاند: پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "الحراشف" لەشاری "المتون"یش بە دوو مووشەکی کاتیۆشاو تۆپخانە، کرانە ئامانج.

لەناوچەی "الخنجر"لەشاری "خب" و"الشعف"یش تاقمێک لە بەکرێگیراوان بەنارنجۆک هێرشیان کرایە سەر.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەو پەلامارە سەربازییە، دەیان هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ