ئه‌یلوول 18, 2017 17:34 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی : عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لەمپەری ئاشتی لە یەمەنن

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ، وڵاتانی ئەمریکا وعەرەبستانی بە بەرپرسیی لەمپەر نانەوە لە ڕێبازی ئاشتی وشکستی ڕیگەچارەکانی سیاسی لە یەمەن زانی.

محەممەد عەلی حوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕۆژی دوشەممە لە وتوویژ لەگەڵ ئەلعالەم وتی: هێزە سیاسیەکان لە سەنعای پێتەختی یەمەن لە هەرجۆرە گەڵاڵەیەک لە ڕیبازی چارەسەر کرانی سیاسی قەیران ، پێشوازی دەکەن. حوسی لەبارەی پێشنیارەکانی ئەم دواییەی ڕیکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ دامەزرانی لێژنەی نێودەوڵەتی توێژینەوە لە بارەی جەنایات وبنپێ کردنی مافی مرۆڤ لە یەمەن وتی: بزوتنەوەی ئەنساروڵلا بە دامەزرانی لێژنەی سەربەخۆوبێ لایەن ڕازیە بەڵام عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی بەهۆی بارستای جەنایەت گەلیک کە تووشی بوونە لەمپەری دامەزرانی ئەم لێژنەیە ن. پێشتر ، وەزاڕەتی مافی مرۆڤی یەمەن بە نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ ، ڕیکخراوەکانی نێودەوڵەتی چالاک لە کاروباری یەمەن وئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ داوای کرد بەسەردان ولێکدانەوەی شوین گەلیک کە ڕژێمی عەرەبستان تۆشی جەنایەت وتاوان بووە، لە نێزیک لەگەڵ ڕاستیەکانی هاوپێوەند بە بنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتی ومافی مرۆڤ لەیەمن ئاگادار بن. حوسی وتی: عەرەبستانی سعودی بە هیچ کام لە مەبەست وئامانجەکانی خۆی لەیەمەن ناگات چونکە نەتەوەی یەمەن هیچکات  کاروباری خۆی ناسپارێتە دەس بیانیەکان وکەسانێک کە لەدەرەوە بەنیازی سیاسەت گوزاری وزاڵ بوونن. سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن پیداگری کرد: بزوتنەوەی ئەنساروڵلا وحێزبی کۆنگرەی گەلی یەمەن بە ڕێبەرایەتی عەلی عەبدوڵا ساڵح بە باشی لە گرینگایەتی یەکیەتی لەبەرانبەر دۆژمنی دەسدرێژکار دەگەن وهەڵوێستی هاوبەشی خۆیان دەپارێزن. ڕژێمی سەعودی بە پشتیوانی ئەمریکا ولەسێبەری بێ دەنگەی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە مارسی دووهەزارو پازدە دەستی داوە بە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. ئەم پەلامارە سەربازیە دەیان هەزارکوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ