درێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر یەمەن
دوابەدوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر بنکەیەکی سووتەمەنی گەیاندن لە پارێزگەی حەججە لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن، کۆمەڵێک بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر بنکەیەکی سووتەمەنی گەیاندن لە ناوچەی بەنی سەعید لە پارێزگەی حەججەی یەمەن سێ شارومەندی یەمەنی بریندار بوون و دوو لۆریش ئاگریان تێ بەردرا.
بەپێی هەواڵێکی تر، کاربەدەستێکی یەمەنی ڕایگەیاند لە پەلامارەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر پارێزگەی مارب لە ناوەندی ئەم وڵاتەش دوازدە کەسی سیڤیلی یەمەنی لەوان چوار منداڵ و چوار ئافرەت کوژراون .
هەرلەم حاڵەدا یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن شوێنی مانەوەی سەربازان و ئەفسەرانی دەست درێژکاری سعودی و بەکرێگیراوانی سەربەوانیان لە بینایەک لە حەزم لە جوف لەباکووری یەمەن دا داوەتە بەر پەلاماری مووشەکی بالستیک .
بە وتەی سەرچاوە سەربازییەکان ئەم هێزانە بڕیاریان دابوو لە ناوچەیەکی سارایی لە نێوان دوو پارێزگەی جوف و مار فڕگەیەک ساز بکەن .
ڕژێمی سعودی بە داکۆکی ئەمریکا ، ئەمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لەمارسی ساڵی 2015ەوە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە .
زۆرتر لە سێزدە هەزار یەمەنی لەم پەلامارانەدا کوژراون .