پەلاماری مووشەکیی سوپای یەمەن بۆسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی
شوێنی جێگیربوونی هێزە بەکرێگیراوەکانی سەر بە عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن لەپارێزگای جوف، کەوتە بەرپەلاماری مووشەکیی سوپای یەمەن.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، یەکەی مووشەکیی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن رۆژی سێ شەممە لەوەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی، مووشەکێکی بالستیکی جۆری"قاهیرە ئێم٢"ی گرتە شوێنی جێگیربوونی بەکرێگیراوانی سەربە مەنسور هادی لەشاری "الحزم"ی سەربە پارێزگای جوفی یەمەن.
بەکرێگیراوانی سەعوودی رۆژی سێ شەممە بەشگەلێکی پارێزگای سەعدەیان بۆردومان ومووشەکباران کرد.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود لانیکەم بیست و سێ جار ناوچە ئاوەدانەکان لەپارێزگای حەججەیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە یەمەنییەک کوژراو پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .
ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٢ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.