ئه‌یلوول 20, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • درێژەی کوشتاری خەڵکی یەمەن  بە دەست ڕژیمی ئالی سەعوود

دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ماڵی شارومەندیکی یەمەنی لە ستانی حەججە(باکووری ڕۆژئاوای یەمەن) چوار کەس لەوان ئافرەتێک کوژراوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار سەممەی هەواڵدەری " سەبا" ی یەمەن، لەو پەلامارە کەلە ناوچەی " ئەلمەزرەعە" دا ڕووی داوە ، چەندین ماڵ و دووکان و دامەزراوەیەکی فێرکاری کاولکراون .

هاوکاتیش ، ژمارێک لە سەرچاوەکانی سەربازی لەیەمەن، لە بێ دەنگیی کۆرو نێوەندەکانی جیهانی بەرامبەر کووشتاری خەڵکی یەمەن ڕەخنەیان گرت و ڕێکخراوی نەتەوەکانیان وەک  بەرپرسی ئەو دڕندەکارییانە زانیوە .

هەر لەم حالە دا ، کوپتێرەکانی سەعوودی زیاتر لە ٢٠ مووشەکیان گرتە  گوندەکانی " قەوی"،" ئەلخافە" و "حمازە" لە " جیزان" ناوچەی سنووری عەربیتان لەگەڵ یەمەن .

 فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی عەرەبستانی  ڕۆژی  سێ شەممە یش ناوچە ئاوەدانەکانیی شاری " کەشەر" لە ستانی " حەججە" لە باکووری رۆژ ئاوای یەمەن یان بۆمباران کردووە کە بە هۆیەوە ٩ ئەندامیی بنە ماڵەیەک کوژراون .

ڕژیمی ئالی  سەعوود بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەماروی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە . زیاتر لە ١٣ هەزار یەمەنی لەم پەلامارانە دا کوژراون.

سەرپەیڤ