هێرشی موشەکیانەی خەباتکارانی یەمەنی بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی باشووری عەرەبستان
یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە موشەک بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستانیان کوتا.
کەناڵی هەواڵدەریی مەسیرەی یەمەن بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سەربازییەکان وتی: ئەم موشەکە نێوانبڕە ڕۆژی شەممە دوابەدوای جوڵانەوە سەربازییەکانی ئەم دواییەی بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید هاوێژراوەو مەبەستی خۆی پێکاوە.
بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستان داگری گەورەترین جبەخانەی ئاسمانییەو گەشتە سەرەکییەکانی فڕۆکەشەڕکەرەکان بۆ پەلاماردانی یەمەن ئالەم بنکەیەوە ئەنجام دەگرن.
یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەتاکو ئێستا گەلێک جار بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی داوەتە بەر موشەکی باڵستیک.
ئەم بنکەیە لە بەروارەکانی 28ی مانگی مای و 16ی مانگی ئۆکتۆبەری 2015 یش بە موشەکی ئسکادو ئینجا لە 28ی مارسی 2017ش بە سێ موشەکی (قاهیر ئێم_2) پەلاماری کراوەتە سەر.
هەڕلەم حاڵەدا سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن توانیویانە هێرشی بەربڵاوی لەشکریانی سەعودی بۆ سەر ناوچەی شەرەفە لە نەجرانی باشووری عەرەبستان بەرپەرچ دەنەوەو کۆمەڵێک لە لەشکریانی سەعودیش بەدیل بگرن.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبەمەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەستەڵات کە ئەم شاڵاوانە کاول بوونی یەمەن و قەڵاچۆی هەزاران مرۆڤی بێ دەرەتان بەولاوە هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ ڕژێمی سەعودی بەدواوە نەبووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن پتر لە یانزە هەزار کەسی سڤیل کوژراون و ملوێنان شارومەندی یەمەنیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە. ئەم شاڵاوانە هەروەها زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە سەرەکییەکانی یەمەن لەوانە ناوەندەکانی تەندروستی و دەرمان وەشاندووە.