پەلاماری ڕووسیا بۆسەر بنکەی تێڕۆڕیستان لە ڕۆژئاوای سووریا
بۆمب هاوێژەکانی ڕووسیا ؛ ناوەند و بنکەی سەرەکی تێڕۆڕیستانی دژە سووری لە ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەیان بۆردمان کرد
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیتارتاس ؛ ژنڕاڵ ئیگور کوناشنکوف " وتەبێژی وەزارتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند بۆمب هاوێژەکانی ڕووسی دە جار بنکەکانی تێڕۆڕیستانیان لە پارێزگای ئیدلب بوردمان کردو ئاویگور کوناشنکوف وتیشی لەو پەلامارانەدا ناوەند و کەرەستە ی جەنگی تێڕۆڕیستان کە لە پەلاماری چەن ڕۆژ لەمەوبەر بۆ سەر هێزەکانی ڕووسی لە باکووری حەما لە ڕۆژئاوای سورویا بەشداریان کرد بوو کردە ئامانج و لەناو چوو . ڕووسیا لە سی سێپتامبری 2015 دوای داخوازی فەرمی دەوڵەتی سورویا و گرتنی موڵەتنامەی پەرلەمانی بنکەی تێڕوڕیستانی پشتیوانی کراوی چەن وڵاتی ڕۆژئاوایی و عەرەبی بۆ وێنە ئەمریکایان کردە ئامانج . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 وە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تێڕوڕیستەکانی پشتیوانکراوی عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەرنخوون کردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دەسپێکراوە لە کاتی دەسپێکی ئەو قەیرانە هەزاران شاروومەندی سووریایی کوژران و بریندار بوون .