دەستپێیکرانی نەبەردی سوپای سووریا لە باکووری دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i310021-دەستپێیکرانی_نەبەردی_سوپای_سووریا_لە_باکووری_دیمەشق
سوپای سوریا لە میحوەری جوبەر عەین ترما، لەبا کووری دیمەشق ، ئۆپراسیۆنی خۆیان دیسانەوە دەست پێ کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2017 04:27 Asia/Tehran
  • دەستپێیکرانی نەبەردی سوپای سووریا لە باکووری دیمەشق

سوپای سوریا لە میحوەری جوبەر عەین ترما، لەبا کووری دیمەشق ، ئۆپراسیۆنی خۆیان دیسانەوە دەست پێ کردەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، گوردانی مووشەکی و تۆپخانەیی سوپای سوریا بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە  بنکەی تیرۆریستانیان لە باکووری دیمەشق داوەتە بەر پەلامار و لەم پەلامارە تونەیلێکی  سەر بە تیرۆریستان  تەقییەوە  .

هاوکات هێزی خۆڕاگریش بەرەو بازگەی ستراتژیکی جەدی پێشڕەویان کرد  .

هەرلەم چوارچێوەیەدا  یەکەی سوپای سوریا لە میحوەری مەناشر لەگەڵ  ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی ناسراو بە جەیشولئیسلام تێک هەڵچوون و لەبەر ئەوەش   ئەنەس  نەجار  بەرپرسی میدیایی  ئەم تاقمە سەر بە عەرەبستان لە قوڵایی ڕۆژهەڵاتیان کوشت  .

بوارگەی  جدی ، جوبەر  دەلکێنێتە  عەین ترما  و دەگاتە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی  و یەکێک لە گرینگترین بازگەکان دێتە ئەژمار  .

لە ڕیفی  باشووری دیمەشقیش  بە تایبەتی لە ناوچەی بەیت جن   سوپای سوریا  بۆ شەشەمین ڕۆژی بە دوای یەک لەگەڵ تیرۆریستان تێک هەڵچووە  .

تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشق  بە گوللە هاوەن ناوچە ئاوەدانەکانیان داوەتە بەر پەلامار.