کەوتنەخواری فڕۆکەی ناس کردنی عەرەبستان لە یەمەن
بەرگریی ئاسمانیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی عەرەبستان لەسەر ئاسمانی سەنعای پێتەختی یەمەنی خستە خوارەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیکی عەرەبی، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن وتی : بەرگری ئاسمانیی ئەنساروڵڵای یەمەن بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی ناسینەوەی عەرەبستانی لە ناوچەی جەدەر لە باکووری سەنعا و لە کاتی فڕین لە نیزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا داوەتە بەر پەلامار .
ئەم فڕوکەیە ئەمریکی و لە چەشنی ئێم کییۆ 9ی بێ فڕۆکەوان بوو .
ئەمە ولەلایەکی دیکەوە، چالاکانی عەرەبستانی لە تویتەر ناوی 57 ئەفسەرو سەربازی سعودیان بڵاو کردوەتەوە کەمانگی ڕابردوو لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای یەمەن و لیژنەکانی جەماوەری لە سنوورەکانی یەمەن و عەرەبستان کوژراون.
لەلایەی دیکەوە لەپەلاماری هێزی یەمەنی بۆسەر بنکەی سەربازان و بەکرێگیراوانی سعودی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تەلعە لە نەجران، ژومارێک کوژران و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە یەمەنەوە، حەشیمەتێکی زۆر لە یەمەنییەکان لە ساڵڕۆژی کارەساتی عاشوورا و شەهادەتی ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکان و یارانی ئەمەگداری، لە سەنعای پێتەختی یەمەن کۆبوونەوەیەکی مەزنیان بەڕێوە برد .