ڕێبەری ئەنساروڵڵا: هەنگاوەکانی عەرەبستان و ئیمارات بەردەوامیی زاڵیەتیی ئەمریکاو ئیسرائیل بە سەر ناوچەکەدایە
ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ، هەنگاوەکانی عەرەبستان و ئیماراتی بە درێژەی زاڵیەتیی ئەمریکاو ئیسرائیل بە سەر ناوچەکەدا زانی و وتیشی: گەلی یەمەن لە بەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکاو هێزە تەکفیرییەکان لە ناوچەکەدا دەوەستێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە بنکەی هەواڵدەریی ئەلعەهد، عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە ڕێپێوانی عاشورایی سەنعادا بە بۆنەی ساڵگەڕی شەهید بوونی ئیمامی حسەین(ع) پێی داگرت: ڕژێمی عەرەبستان و هەروەها ئیمارات درێژەی خڵێفە خواردنی ئەمریکا بەدەوری ناوچەکەدایە.
ناوبراو وتیشی: ئەو تاقمە تەکفیرییانەی کە ئەمڕۆ ئاگامان لە چالاکییەکانیانە لە ڕاستی دا درێژەی هەر ئەو تاقمانەن کە لە لایەن ڕژێمی عەرەبستانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
ناوبراو ئەو تاقمانەی کە وەک هێزەکانی دوژمن ناوی بردن بە تێکدانی ئاسایشت لەنێوان هۆزەکانی یەمەن دا تۆمەتبار کرد.
ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێشی داگرت: لە نێو یەمەن دا بنەمای گونجاومان هەیە هەرچۆن لە هەڵوێستەکانی خۆڕاگریی لوبنان و فەلەستین دژی ئیسرائیل و هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی ئەحرار لە عێراق دا بەدی دەکرێت. تەواوی بەرە چالاکەکانی نێو ئەم وڵاتە بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و بە قازانجی ئەمریکاو ئیسرائیل و ئیمارات و عەرەبستان دەجوڵێنەوە.