تشرینی یه‌که‌م 02, 2017 15:52 Asia/Tehran
  • پەلاماری تێڕۆڕیستی بۆ سەر ناوەندێکی دەرمانی ئەفغانستان بە دوو کوژراو

لە پەلاماری تێڕۆڕیستی بۆ سەر ناوەندێکی دەرمانی لە پارێزگای فاریابی ئەفغانستان دوو کەس کوژران .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیون لە کابولەوە  فەرماندەری  شاری " خواجە سەوز پۆش " لە پارێزگای  فاریاب  لە باکووری ئەفغانستان ڕایگەیاند   بەشێک  لە بینای ناوەندێکی دەرمانی  لەو شارەدا  سەرلە بەیانی  ئەمڕۆ دوشوەمە بە هۆی  تەقینەوەی بۆمبایەک  ڕووخا .   عەبدۆڵڵا مەعسوومی   وتیشی  بە هۆی   ئەو تەقینەوە ژنێک و منداڵێک و پەرەستارێک بریندار بوون .   هێشتا کەس  یان گرووپێک  بەرپرسایەتی  ئەو تەقینەوەی  نەگرتووەتە  ئەستۆ