تشرینی یه‌که‌م 02, 2017 16:23 Asia/Tehran
  • پەلاماری شارۆچکە نشینانی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

شارۆچکە نیشنانی زاێونی ژێر پشتیوانی سەربازانی زاێونی جاریکی تر پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا .

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، شارۆچکە نشینانی زایونی ڕۆژی دوشەممە لە باب ئەلمەغاربە وە چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا ولە کردەوەیەکی سوکایەتی پێ کەرانە وێڕای پەلامار کردنە سەر مزگەوتی ئەقسا ، درۆشمی دژە ئیسلامی یان هەڵدا .دوابەدوای ئەم پەلامارە ، تێکەڵچوونی توندلە نێوان شارۆچکە نشینان وشارومەندانی فەلەستینی ڕووی دا . مزگەوتی ئەقسا وەکوو سەمبولی سەرەکی شوناسیی ئیسلامی - فەلەستینی شاری بەیتۆلموقەدەس هەمووکات ئامانجی کردەوە کاول کەرانەکانی ڕژێمی زایونی بووە. ئەم شوێنە پترۆزە بووە بە شوێنی سەربازان وشارۆچکە نشینانی زایونی بۆ لەناو بردنی هویت وشوناسیی ئیسلامی ومەسیحی بەیتۆلموقەدەس وجێگیر کردنی لەگەڵ نەماکانی زاێونیسم . لە لایەکی ترەوە ، سەربازانی ڕژێمی زاێونی دوو هەواڵنێری کەناڵی ماهوارەیی ئەلئەقسایان لە شارەکانی ڕامۆڵڵا وئەلخەلیل لە ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن دەسگیر کرد. لە شاری ئەلخەلیل چەند گەنجی فەلەستینیش لەلایەن سەربازانی زایونیەوە یەخسیر کران. سەربازانی ڕژێمی زاوینوی هەر ڕۆژ بە پەلامار کردنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی لە ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن وقودس ، گەنجانی فەلەستینی دەسگیر دەکەن ودەینخەنە بەندیخانەوە.