هەڵمەتی هێزە یەمەنیەکان لەدژی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ستانی ئەلبەیزا
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن لە سێ هەڵمەتی هاوکاتی هێزەکانی یەمەنی لەدژی بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگەی " ئەلبیزا" هەواڵی دا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەری سەدا وسیما ، کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند : ئەم سی هەڵمەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی " ئەلقەسیب " کەساد" وئەلمحسن" لە ناوچەی ئەلزەهرا لە پارێزگەی ئەلبەیزا لە باشووری یەمەن ئەنجام بووە. بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ، لەم پەلامارانەدا ژمارەیەکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سەعودی کوژران ویان برینداربوون. سەرچاوەکانی میدیایی یەمەن یس لە شکستی پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعودی بۆسەر ناوچەی " جبل هیلان" لە پارێزگەی مارب ناوەندی یەمەن هەواڵیان دا. ئەم سەرچاوانە وتیشیان : بەکرێگیراوانی سەعودی لە پەلامارەکانی خۆیان لە لایەن عەرەبستانی سەعودیەوە پشتیوانی ئاسمانیان لیی کراوە وپاش دەسپێکرانی هەڵمەت ولەکاتی ئەنجام بوونی ، ناوچە دەیان جار بومباران بووە. عەرەبستانی سەعودی بە پشتیوانی ئەمریکا لە مارسی دووهەزارو پازدە بۆسەر یەمەن پەلاماری کردو هاوکات ئەم وڵاتە ی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی دا . ئەم دەسدرێژکاریە سەربازیە هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە سێزدە هەزار یەمەنی ووڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەمبوونی توندی مادەی خواردەمەنی ودەرمانی ڕووبەڕوو کردووەتەوە.