تشرینی یه‌که‌م 02, 2017 16:47 Asia/Tehran
  • 10 کوژراو لە پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر هێزەکانی تەناهی ئەفغان

کاربەدەستانی ئەفغان ڕایانگەیاند کە شاندی نێردراو لە بارەی پەلاماری دوێنێ کۆپتەرەکانی سوپابۆ سەر هێزەئەمنیەتیەکانی ئەفغان لە ولایەتی هیلمەند توێژینەوە دەکات. لەم پەلامارە دا دەکەس کوژران وچوارکەسی تریش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، ژنراڵی وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە لە پەلاماری بەهەڵە ی کۆپتەرەکانی سوپا بۆسەر هێزەکانی ئەمنیەتی ئەفغان لە ولایەتی هێلمەند دەکەس کوژران وچوارکەسی تریش بریندار بوون. ئەم پەلامارە لەلایەن کۆپتەرەکانی شەڕکەری " ئیم دی پانسەدو سیی" سوپا ئەنجام بوو. شایانی باسە کە دەس سەربازی سەربە هێزەکانی ئەمنیەتی نیشتمانی ویەکەی تایبەتی" سنگوریان " لەم شارستانەدا کوژراون وچوار سەربازی سوپایش برینداربوونە.