شەڕەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێش بە دەسڕاگەیشتن بە گەشەی پاوەجێی ئەم ناوچەیە دەگرێت
جێگری نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ، شەڕی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بە لەمپەرێک لە بەردەم گەشەی پاوەجێی ناوچە زانی و وتی : لە ئەنجامی شەڕوتێک هەڵچوون، هەژاری لە ناوچەکە پەرە دەستێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیسحاق ئالی حەبیب، ڕۆژی دووشەممە لە لیژنەی دووهەمی کوگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەسەر پرسی گەشەی پاوەجێ بەڕێوە چوو، وتی : ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ دەورێکی گرینگتر بۆ تواناکردنی وڵاتانی ڕوو لەگەشە بۆ دەسڕاگەیشتن بە گەشەی پاوەجێ بدات .
جێگری نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی : هەرچەشنە چاکسازییەک لە ڕەوتی بەرنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ بۆ سڕینەوەی پێداویستییەکان و لە بواری وڵامدانەوە بە جێبەجێ کردنی بەرنامەکان و ستراتژی نەتەوەیی وڵاتانی ڕوو لەگەشە دا بێت .
جێگری نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی : هەرچەشنە چاکسازییەک لە ڕەوتی بەرنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ بۆ لابردنی پێداویستی و گرفتەکان لە بواری وڵامدانەوە بە جێبەجێ کرانی بەرنامەکان و ستراتژی نەتەوەیی وڵاتانی ڕوو لەگەشە دا بێت .