تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 11:12 Asia/Tehran
  • پارێزگەی سەعدەی یەمەن کەوتە بەر پەلاماری بۆمبی هێشوویی

تاقمی ناسراو بە هاوپەیمانیی عەرەبی بە بەڕێوەبەرایەتیی عەرەبستان - پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان بە بۆمبی هێشوویی داوەتە بەر پەلامار .

کەناڵی مەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند: ناوچەی ئالی شێخی شاری مەنبە لە پارێزگەی سەعدە ڕۆژی  دوشەمە کەوتە بەر پەلاماری بومبی هێشوویی  فڕۆکەکانی هاوپەیمانی  سعودی - ئەمریکی  .

فڕۆکە دەستدرێژکارەکان  یەکشەممەی ڕابردووش  دە جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری  باقم لە پارێزگەی سەعدەیان بوردومان کرد  .

هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی یەمەنی باسی سکستی  پەلاماری  بەکرێگیراوانی سعودی بۆسەر ناوچەی  جەبەل هیلان لە پارێزگەی ماربی ناوەندی  یەمەنیان کرد  .

ئەم سەرچاوەگەلە وتیشیان   بەکرێگیراوانی سعودی   لە پەلامارەکانیان دا   کە لەلایەن  هێزی ئاسمانی عەرەبستانیشەوە داکۆکییان لێ کرا بوو ، دوای ئەوەی  تووشی زەرەروزیانی قورس بوون ناچار بوون پاشەکشە بکەن  .

عەرەبستانی سعودی بە داکوکی  ئەمریکاوە لە مانگی مارسی ساڵی 2015 پەلاماریان کردەسەر یەمەن و  هاوکات ئەم وڵاتەیان  گەمارۆی زەوینی، دەریاییو ئاسمانی داوە  .

ئەم دەستدرێژکارییە  تائێستا  بووەتە  هۆی کوژرانی زۆرتر لە سێزدە هەزار یەمەنی و وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی  کەمبوونی خۆراک و دەرمان  کردوەتەوە  .

سەرپەیڤ