کوژرانی خەڵکی سیڤیل لەبەر پەلاماری ئاسمانی سعودییەکان
تشرینی یهکهم 04, 2017 14:13 Asia/Tehran
بەهۆی پەلاماری ئاسمانی سعودییەکان بۆسەر ناوچەی باقم لە سەعدە لەباکووری یەمەن لانیکەم دوازدە کەسی سیڤیل لەوان ئەندامانی بنەماڵەیەکی یەمەنی کوژران و ژومارێکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، هێزی هاوبەشی یەمەنیش ڕۆژی چوارشەممە لە وڵامی تاوانکاری عەرەبستان ، بنکەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە گوندی سیار لە شاری سەلو لە پارێزگەی تەعز داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی کوژراون .
پەلاماری هەمە لایەنەی هێزی عەرەبستانی و هاوپەیمانەکانیان بۆسەر یەمەن کە لە مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی پێکراوە تائێستا هەزاران قوربانی لێکەوتوەتەوە و لەنێوان خەڵکی سیڤیلی ئەم وڵاتەش ، قەیرانی جیددی مرۆیی ڕووی داوە .