تشرینی یه‌که‌م 05, 2017 21:03 Asia/Tehran
  •  پەلاماری  هێزە هاوبەشە  یەمەنیەکان بۆ سەر بنکەی بەکرێگراوانی سەعوودی

ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی عەرەبستان ؛ بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە پارێزگای ئەلبەیزا لە ناوەندی یەمەن کردە ئامانج و ژومارێک لەوانیان کوشت .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلعالەم ، هێزەکانی یەمەنی لەو ئوپراسیونەدا، بنکەی ئەلعەین   شوێنی  کۆبوونەوەی  بەکرێگیراوانی  سەعوودیان  بە مووشەک  تێکڕووخاند و  دەستیان گرت بە سەر ژۆمارێکی  زۆر   چەک و کەرەستەی سەربازی . هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن  هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعودیان  کە بەنیاز بوون  خۆیان بگەیننە  تەپۆڵکەکانی  " مەجلی " و ئەلخەزان "  لە پارێزگای  تەعەز بەرپەرچ دایەوە . هەروەها  لە تازەترین جەنایەتەکانی عەرەبستان لە یەمەن  فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی  شەوی  پێنجشەمە  بە پەلامار بۆ سەر پارێزگاکانی سەعدەو حەجە  گیانی زیاتر لە 17 شاروومەندی یەمەنیان  بۆ وێنە  ژن و منداڵ سەند و  دەیان کەس لەوانیش لەو پەلامارەدا  بریندار بوون . عەرەبستان  بە لاگریی ئەمریکا لە مارسی 2015 پەلاماری کردووەتە سەر  یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەیان  گەمارۆی زەوینی و دەریایی و ئاسمانی داوە .  ئەو دەسدرێژکاریە سەربازیە  تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە  13 هەزار یەمەنی   و  وڵاتی  هەژاری  یەمەنی  ڕووبەڕووی  کەمبوونی توندی  مەوادی خوراکی و دەرمانی  کردووەتەوە .

سەرپەیڤ