تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 18:22 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێک هێزی سعودی بە مووشەکی ڕێنوێنی کەری سوپای یەمەن

سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن لە ئۆپراسیۆنێک دا بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی پەلاماری بەکرێگیراوانی سعودی ، ئوتوموبیلی هەڵگری ئەم بەکرێگیراوانەیان لە نەجران لەباشووری عەرەبستان بەمووشەکی ڕێنوێنی کەر، داوەتە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  شەممەی ئەلعالەم،  سەرچاوەیەکی سەربازی  بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی:  لەبەر ئەم پەلامارە ژومارێک لە بەکرێگیراوانی  سعودی کوژراون .

تۆپخانەی سوپا  و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها کۆبوونەوەی هێزی سعودیان لە بنکەی تەلەعە لە نەجرانی عەرەبستان داوەتە بەر پەلامار  و ژومارێک لەوانیان  کوشتووە.

بەپێی هەواڵێکی تر  عەلی تیسیر   جێگری وەزیری مافی مروڤی یەمەن  پێشوازی کرد لە بڕیاری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ دانانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە لیستی ڕەش   و داوای دادگایی کرانی ئەم وڵاتانەی کرد لەبەر تاوانکارییەک کە بە دژی خەڵکی سیڤیل لە یەمەنیان  کردووە.

تیسیر  وتی : ئەم وڵاتانە بەرلەمەش  لەلیستی ڕەش دا بوونە بەڵام بان کی مون  سکرتێری گشتی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم وڵاتانەی لە لیستی ڕەش دەرکرد  بێ ئەوەی کە  هیچ  هۆ یان  پاسایەک لەم بوارەدا پێشکەش بکات.

عەرەبستان بە داکوکی ئەمریکا  لە مانگی مارسی ساڵی 2015  دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی  بۆسەر یەمەن و گەمارۆی  زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە  بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەرکارلابراوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات  .

ئەم پەلامارانە تائێستا  دەیان هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

سەرپەیڤ