تشرینی یه‌که‌م 08, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودی هێرشیان کردە سەر پارێزگاکانی تەعز و سەعدەی یەمەن

پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی عەرەبستانی سەعوودی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ناوچەی "یەختەل" لە پارێزگەی "تەعز" باشووری ڕۆژاوای یەمەن بووە هۆی کوژرانی حەوت یەمەنی و بریندار بوونی پێنج کەسی دیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ لە نێو قوربانیانی پەلامارەکانی ئەمڕۆ شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی یەختەلی پارێزگەی تەعز چەن ژن و منداڵیش دەبیندرێن.

فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی هەروەها ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠ بۆمبی هێشوویان ڕژاندە سەر مەزارکانی ئاوایی نشینانی نزیکی شاری "باقم" لە پارێزگەی "سەعدە"دا لە باکووری یەمەن.

ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوویش ناوچەی "ئالی شێخ"ی شاری مەنبە لە پارێزگەی "سەعدە" وەبەر بۆمبی هێشوویی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودی کەوت.

هەروەها کۆپتەرە ئاپاچییەکانی عەرەبستان ڕۆژی شەممەیش نزیکەی ١٠٠ مووشەکیان تەقاند بەرەو بنکە و مەتەرێزی هێزە یەمەنییەکان لە ناوچەی "ڕەبوعە" لە عەسیر (باشووری عەرەبستان)ـدا.

سەرپەیڤ