تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 21:10 Asia/Tehran
  • پەنجا پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود بۆسەر یەمەن لە بیست وچوار کاژێری ڕابردوو

فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود لە٢٤کاژێری ڕابردوو زیاتر لە پەنجا جار ناوچە جیاجیاکانی یەمەنیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، چەند شارومەندی یەمەنی کوژران و یان بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن، لە دوو پەلاماری ئاسمانیی فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر ئاوایی حەلیلە لەناوچەی بەنی مەتر سەربە پارێزگای سەنعا، کەسێک کوژراو وچوار کەسی دیکەش لەهێرش بۆسەر ناوچەی "آل مقنع" لەناوچەی منبەی سەربەپارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەن بریندار بوون.

فڕۆکەکانی ئالی سەعوود لەدرێژەی دەسدرێژکارییە ئاسمانییەکانیان، سێ جار هێرشیان کردەسەر ناوچەی زاهیر، جارێک بۆسەر ناوچەی شەداو جارێکیش ناوچەی "برکان" و ناوچەی ئالی سوبحان لە باقم.

فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان هەروەها چوار جار ناوچەی ئەلبوقع لە کتاف و سێ جاریش ناوچەی ئەلمەسلوب و پێنج جار ناوچەی ئەلغیل سەر بەپارێزگای جوف لەباکووری  یەمەنیان بۆردومان کرد و دوو جاریش ناوچەی سەراوح سەر بەپارێزگای مەئریب لەناوەندی ئەووڵاتەیان دایە بەرپەلامار.

لە پارێزگای حەججە لەڕۆژاوای یەمەنیش فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا ناوچەی مەشعەریان بۆردومان کردو پانزە جاریش دوو ناوچەی "حرض" و میدیان بۆردومان کرد.

هێزی ئاسمانیی عەرەبستان لەچەند کاژێری ڕابردوودا سێ جاریش ناوچەی یەختل لە مەخا و جارێک ناوچەی ئەلهاملی لەناوچەی موزع لە پارێزگای تەعز لە باشووری رۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کردو دوو جاریش پێگەی تەلعە لەنەجران و پێنج جار شاری ربوعە لەناوچەی عەسیر لەباشووری عەرەبستانی کردە ئامانج.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

 

سەرپەیڤ