تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 20:42 Asia/Tehran
  • هۆی داکۆکیی  ئیسرائیل لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، بەرژەوەندی ستراتژیکی بە هۆی سەرەکیی داکۆکی ئیسرائیل لە جیابوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەم وڵاتە زانی .

ڕۆژنامەی معاریو  وێڕای دانپێدانان لەسەر ئەمەی  ئیسرائیل مافی  فەلەستینییەکان بە ڕەسمی ناناسێت و هەروا مافی ئەوان بن پێ دەکات،   هۆیەکانی داکۆکی ئەم ڕژێمە لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراقی  لێک دایەوە .

موعاریو نووسی: هۆی ئەم داکۆکییە  ف بەرژەوەندی ستراتژیک و ناوچەیی  هاوبەشی تەل ئەبیب و کوردەکانە کە هاوکاری ئاسایشی  و نیزامی چەند دەیەی ڕابردووی دوو لایەن، ئەم ئیدیعایە دەسەلمێنێ.

بەپێی نووسینی موعاریو ، هەر ئەم بەرژەوەندی و هاوکاریانە شەرعیەتی بەخشیوەتە   هاوپەیمانی نهێنیی و ئاشکرای کوردەکان و ئیسرائیل .

ریفراندۆمی جیایی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی بیست و پێنجەمی سپتەمبەر بەڕێوە چوو.

لەحاڵێکدا کە هەموو وڵاتان و کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر  ئەم ریفراندۆمە نەیارەتیان دەربڕی ، ڕژێمی زایۆنیستی وێڕای  داکۆکی لەم کۆپرسییە ، کاردەستانی ئێراق بۆ جیایی لەم وڵاتە هان دەدات.

سەرپەیڤ