تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 09:01 Asia/Tehran
  • پێنج هەنگاوی هاوپەیمانیی

رۆژنامەی لوبنانیی نووسی؛ هاوپەیمانیی شەڕ پێکهاتووە لە ئەمریکا، ئیسرائیل وعەرەبستانی سەعوودی لە هەوڵی پیلانگێڕان بۆ هەڵایساندنی شەڕ لەدژ حیزبوڵڵان.

هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی ئەلئەخبار نووسی: دوژمنی زایۆنی لەسەر ئەو ڕایەیە، لاوازکردنی حیزبوڵڵا بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە توانا جەنگییەکانی بەتایبەت توانای مووشەکی تەنیا ئامرازی سەرکەوتووانە لەشەڕی دژ بە حیزبوڵڵایە بەڵام ئەو ستراتژیایە، پێویستی بەهەنگاوگەلی پراکتیکی هەیە.

ئەلئەخبار ئەو هەنگاوە کردەیی و پراکتیکیانە لەدژ حێزبوڵڵای لوبنان بەداگری پێنج هەنگاو دەزانێ کە ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکاو عەرەبستانی سەعوودی پێوشوێنیان دەگرن. یەکەم هەنگاو، دوورخستنەوەی ئێراق لە میحوەری موقاوەمەیە کە هەوڵی زۆر لەوبارەوە دەسپێکرا لەوێنەی ئەو هەوڵانە ، سوودوەرگرتن لە ڕەفتاری جودایی خوازانەی کوردەکانە.

دووهەم هەنگاو لەو ئاراستەدا هەڵوەشاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کارتێکەرییەکەی لەسەر ئێران بۆ وێنە گەڕاندنەوەی سیستەمی بایکۆتەکانە. سێهەم هەنگاو، لاوازکردنی سووریا پاش سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزمە. چوارەم هەنگاویش بێلایەن کردنی غەززە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەیە.

رۆژنامەی ئەلئەخبار ، گەمارۆی دراڤیی حیزبوڵڵای وەک پێنجەمین هەنگاوی هاوپەیمانیی شەڕلەهەڵایساندنی شەڕێکی سەرکەوتووانە لەدژ خۆڕاگری ناوبردو لەو بارەوە نووسی؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدەرکردنی یاسای سەپاندنی بایکۆتە نوێکان بەسەر حیزبوڵڵادا بەپەلەیەو ئامانجەکەشی، لەگوشارنانی نوێی حیزبوڵڵایەو لەوناوەشدا، عەرەبستان ، ئەرکی سەرمایەدانەری سیاسی گرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ