تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 12:59 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزەکانی جەماوەریی یەمەن بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی سەعوودییەکان

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری لەناکاوی لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودی لە ناوچەی "قەحیح" لە شاری "عەسیلان" هەڵکەوتوو لە "شەبوە" (ڕۆژهەڵاتی یەمەن) دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی کەناڵی ئەلعالەم؛ لە پەلاماری هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکان بۆسەر بنکە و مەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "قەحیح" لە شاری "عەسیلان" ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کوژران و ژمارێکی زیاتریشیان بریندار بوون.

هەروەها بە هۆی پەلاماری هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماەرییەکانی یەمەن بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە "وادی مەلح" لە شاری "نێهم"ی نزیکە بە سەنعای پێتەختی یەمەن، ژمارێک لەو هێزانە کوژراون و یان بریندار بوونە.

هاوکات قەناسچیەکانی لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سێ بەکرێگیراوی سەعوودییان لە «تبه النجد» هەڵکەوتوو لە شاری "سەرواح" لە پارێزگەی مەئاریب" (ناوەڕاستی یەمەن) پێکاوە.

هێزە یەمەنییەکان ڕۆژی پێنجشەممەیش بنکە  ومەتەرێزی هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودی لە ناوچەکانی "خەنجەر" و تەپە حەمرا" لە پارێزگەی جەوف (باکووری یەمەن) داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارانەوە دەیان بەکرێگراوی سەعوودی کوژران و یان بریندار بوونە.

هەروەها ژێدەرە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند ؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی سێ جار ناوچەیەکی پارێزگەی سەعدە(باکووری یەمەن)ـیان بۆردومان کردووە کە ئەو پەلامارە بۆتە هۆی کوژرانی پێنج کەس و بریندار بوونی پێنج کەسی دیکە لە خەڵکی مەدەنی.

لە پەلامارێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی "عەبەس" لە پارێزگەی حەجە (باکووری ڕۆژاوای یەمەن) چوار ئەندامی بنەماڵەیەک کوژران.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

 

سەرپەیڤ