درێژەی رێگرتن لە بەرپاکرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی گەمارۆدراوی «الدُراز» ی بەحرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i312865-درێژەی_رێگرتن_لە_بەرپاکرانی_نوێژی_هەینی_لە_ناوچەی_گەمارۆدراوی_الدُراز_ی_بەحرێن
هێزە ئاسایشیەکانی بەحرێن رۆژی هەینیش لە 66 مین حەوتەی بەدوای یەکدا ، رێگایان گرت لە بەرپاکرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی گەمارۆدراوی «الدُراز» ی مەنامە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 15:03 Asia/Tehran
  • درێژەی رێگرتن لە بەرپاکرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی گەمارۆدراوی «الدُراز»  ی بەحرێن

هێزە ئاسایشیەکانی بەحرێن رۆژی هەینیش لە 66 مین حەوتەی بەدوای یەکدا ، رێگایان گرت لە بەرپاکرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی گەمارۆدراوی «الدُراز» ی مەنامە .

 بەپێی راپۆرتی هەواڵدرەری فارس بە گێڕانەوە لە سەرچاوە بەحرێنیەکان ، بەدوای رێگری کردنی هێزە ئاسیشیەکانی بەحرێن لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە ناوچەی «الدُراز» شوێنی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم زانای ئایینی هەڵکەوتەی بەحرێن ، خەڵک نوێژی خویان لە  مزگەوتی ئیمام سادق (ع) بەڕێوەبرد .

لە هەمان کاتدا ناڕازیان بە رژێمی ئالی خەلیفە دوای بەرپاکردنی نوێژی هەینی ، لە ناوچەی «الدُراز» دەستیان دایە خۆپێشاندان . زیاتر لە 15 رۆژە ماڵی شێخ عیسا قاسم لە گەمارۆی هێزە ئاسایشیەکان دایە . ناوچەی «الدُراز» یش 45 رۆژە لە گەمارۆی هێزە ئاسایشیەکانی بەحرێن دایە .

لە ژوئەنی 2015 وە رژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی هاووڵاتی بوون لە سێخ عیسا قاسم ، ناوچەی «الدُراز» شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم زانا هەڵکەوتەی گەمارۆداوە .

بەحرێن لە شوباتی 2011 وە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی ئاشتیانەی جەماوەریە . رژێمی ئالی خەلیفە لە جیاتی وڵامدانەوە بە داواکاریەکانی جەماەر ، توندکردنی سەرکوتکاری و گرتنی بەرفراوانی بەحرێنیەکان و ئەشکەنجەدانی ئەوانی خستووەتە بەرنامەی کاری خۆی .