لەقاودانی گەڵاڵەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕزگاری عەرەبستان لە چنگ یەمەن
ڕۆژنامەیەکی سەعودی ، بڕێک لە بڕگەکانی گەڵاڵەی ڕێکخراوی نەتەوەکانی بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی یەمەن ئاشکرا کرد کە وادێتە بەرچاو پآش ئەوەی کە بەنیازی چارەسەر کرانی قەیران بێت، مەبەستەکەی، ڕزگاری ئابرومەندانەی عەرەبستان لە جەنایەتە جەنگیەکانی تۆشبوو لە شەڕی یەمەنە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ڕٶژنامەی سەعودی ئەلعەرەب چاپی لەندەن ، ئەم گەڵاڵە یە کە ئیسماعیل وەلد شیخ ئەحمەد نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن ئامادەی کردووە ، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوایی لەوان ئەمریکا وئینگلیس پشتیوانی دەکریت وناوەڕۆکەکەی ڕاگەیاندنی ئاگر بەسی دە ڕٶژە لە لایەن بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا ی یەمەن وعەلی عەبدوڵلا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە بۆ سەلماندنی نیازی پاکی یانە. ڕۆژنامەی ئەلعەرەب نوسیی: خالی جیی سەرنج ئەمەیەکە ، شەڕی یەمەن عەرەبستان وبڕیک لە هاوپەیمانەکانی دەستیان پێکرد وحیزبەکان ، تاقمەکان وئەرتەشی یەمەن خەریکی بەرەڤانین ، بەڵام لەچوارچیوەی گەڵاڵەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ بەرەڤانی لە خۆ ڕابگرن هەتا نیاز پاکی خۆیان پێشان بدەن. بە پێی نوسینی ڕۆژنامەی ئەلعەرەب، ئەم گەڵاڵەیە تێکەڵچوونەکانی یەمەن لە لایەن عەرەبستانی بەشەڕی ناوخۆیی زانیوەو وتوویەتی کە عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی دوای ئاگر بەس بە مەبەستی هەوڵ بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە ، لێژنەی سەربازی پێک دێنن. ڕۆژنامەی سەعودی ئەلعەرەب هەروەها دەنوسێت: ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕای خۆی لایەنەکانی نیشتمانی لە سەنعا بە بەرپرسی خراپ بوونی دۆخی ئێستاکەی یەمەن زانیوە وئاماژەیەکی بە گوڕانکاریەکانی سنووری وتێکەڵچوونەکانی نێوان هێزە یەمەنیەکان وسوپای عەرەبستان نەکردووە. بەڵام چاودێرانی خۆجیی دەبیژن: ناوەڕۆکی گەڵاڵەی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشاندەری هەوڵ بۆ سەرپوش دانان لەسەر زۆرێک لە ڕاستیەکانە عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر ، لەمارسی دووهەزارو پازدە پەلاماری کردە سەر یەمەن وهاوکات ئەم وڵاتە ی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان لەیەمەن بووە بە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی.