تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 16:30 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی دەیان دەسدرێژکاری سەعوودی لە باشووری یەمەن

سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگای تەعز لەباشووری رۆژاوای یەمەن کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، تێکهەڵچوون و شەڕی نێوان هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەگەڵ دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سەعوودی لە شاری"موزع" لەپارێزگای تەعز ڕووی دا.

هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەو تێکهەڵچوونانەدا ئۆتۆمبیلێکی سەربازی دەسدرێژکارانیان لەکارخست و دوو سەرنشینەکەیان قۆڵبەست کرد.

هەروەها لە درێژەی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە یەمەنییەکان  لەگەڵ بەکرێگیراوانی سەعوودی لەبەرەی ڕۆژهەڵاتیی تەعز، پێگەو حەشارگەی دەسدرێژکاان لە "الصیار"ی شاری "الصلو"ی کرایە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا شاری"موزع" یان دوو جار و ناوچەی "الکدە" لە پەراوێزی شاری "الراهدە" لە خدیریان چوارجار بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، کەسانی چەکدار لە شاری عەدەن لە باشووری یەمەن کە لەکۆنترۆڵی رژیمی سەعوودییەدایە، شێخ عادڵ ئەلشەهری گوتاربێژی مزگەوتی سەعد بنی وەقاسیان تیرۆر کرد.

 

سەرپەیڤ