لێدوانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر لەبارەی سووریا؛ ئەو ڕاوەمان لەکیس چوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313408-لێدوانی_سەرۆک_وەزیرانی_پێشووی_قەتەر_لەبارەی_سووریا_ئەو_ڕاوەمان_لەکیس_چوو
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووی قەتەر لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی لەڕێی تورکیاو بەهاواهەنگیی هێزە ئەمریکییەکان ولایەنەکانی دیکە، داکۆکی لە گرووپە چەکدارەکان لە سووریا کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 14:04 Asia/Tehran
  • لێدوانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر لەبارەی سووریا؛ ئەو ڕاوەمان لەکیس چوو

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووی قەتەر لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی لەڕێی تورکیاو بەهاواهەنگیی هێزە ئەمریکییەکان ولایەنەکانی دیکە، داکۆکی لە گرووپە چەکدارەکان لە سووریا کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ حەمەد بن جاسم ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووی قەتەر لە لێدوانێکدا بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: عەرەبستانی سەعوودی دۆسییەی سووریای سپاردە دەست قەتەر کە قەتەر سەنەدو بەڵگەی تەواوی لەدەست دایە لەبارەی سپێردرانی ئەو دۆسییە.

جاسم ئالی سانی وتی: داکۆکی سەربازی قەتەر لە گرووپە چەکدارەکان لە سووریا، بەهاواهەنگیی ئەمریکا دەگەیشتە تورکیاو هەموو شتێک لەڕێی هێزە ئەمریکی، تورکیایی و عەرەبستانییەکان دابەش دەکرا.

ئەو بەرپرسەی پێشووی قەتەر وتی: کاتێک دەگوترا بەرەی نوسرە، ئیدی لایەنێکی قەبووڵکراو نییە، ئەو داکۆکییانە بە بەرەی نوسرە ڕاگیراو تیشک خرایە سەر ڕزگارکرانی سووریاو ڕیاز هەڵوێستی خۆی لەمەڕ مانەوەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا گۆڕی.

وەزیری دەرەوەی پێشووی قەتەر وێڕای ڕەخنەگرتن لە عەرەبستان لەبەر ئەوەی ئەو گۆڕینی هەڵوێستەی بەئاگاداریی دۆحە نەگەیاندبوو، ڕوو لە ڕیاز وتی: ئێوە لەگەڵ ئێمە لەیەک بەرەدا بوون وپێکەوە لەسەر ڕاو کێشەمان لێ پەیدابوو و ڕاوەکەمان لەکیس چوو وئێستا دانیشتووین و لەسەری پێکەوە دەجەنگین.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر هەروەها لەلێدوانێکی دیکەدا ، باسی پەیوەندیی گەرم وگوڕی نێوان هەندێ وڵاتی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیلی کردبوو.