کۆنترۆڵی سوپای یەمەن بەسەر بەرەی ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان
جێنشینی وتەبێژی سوپای یەمەن ڕایگەیاند؛ سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن، مەیدانەکانی شەڕ لەناو سنوورەکان و دەرەوەی سنوورەکانیان خستەژێر کۆنترۆڵ و چاودێری خۆیان.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ عەزیز راشد جێنشینی وتەبێژی سوپای یەمەن لەدیمانە لەگەڵ ئەو کەناڵەدا وتی: پاش ئەوەی هێزە یەمەنییەکان توانیان ناوچەی نفوزی بۆ ئامادەبوون لەقووڵایی خاکی عەرەبستان بێننەدی، توانیان هەم کۆنترۆڵی مەیدانەکانی شەڕ لە ناوخۆ و هەمیش کۆنترۆڵی مەیدانەکانی تێکهەڵچوونی دەرەوەی سنوورەکان بگرنەدەست.
محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش دوو ڕۆژ لەوەپێش ڕایگەیاندبوو؛ هێزە یەمەنییەکان ئۆپراسیۆنی خۆیان لەسنوورەکان پەرەپێ دەدەن و قووڵایی عەرەبستان دەکەنە ئامانج.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند؛ لە هێرشی ئاسمانیی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆسەر دوو ئۆتۆمبیل لەناوچەی "مطە" لە پارێزگای جوف لەباکووری یەمەن، دوو کەسی سیڤیل کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .
ئەو دەسدرێژکارییە تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی، ئاوارە بوونی بەملوێنان کەس و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوئەو وڵاتەی لەگەڵ کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا بەرەوڕوو کردووە.