درێژەی پەلامارە ئاسمانیەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن
فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی دوو ماڵیان لە ناوچەی " زبوعە" و" ڕمادە" لە شارستانی نەهم لە پاڕێزگەی سەنعای پێتەختی یەمەن بومباران کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، بزوتنەوەی جەماوەری ئەنساروڵڵای یەمەن یش ڕایگەیاند : لە پێناوی بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعودی ، موشەکیکی بالستیکی " قاهیر ئیم دوو " بەرەو بنکەی سەربازی جرب لە ناوچەی نەجران لە باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستان تەقاندووە کە زیانی قورسی لێکەوتووەتەوە.
عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا وچەند وڵاتی هاوپەیمانی خۆی لە مارسی دووهەزارو پازدە بە بیانوی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری دەس لەکار کێشاوی یەمەن بۆ دەسەڵات ، پەلاماری زەوینی، دەریایی وئاسمانی خۆی بۆسەرئەم وڵاتە دەسپێکردووە.
ئەم پەلامارە سەربازیە هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی وئاوارەو هەڵوەدابوونی ملوینان کەس.