بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە جوف کەوتنەبەر هەڵمەتی هێزەکانی یەمەن
هێزەکانی سوپای یەمەن و لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە هەڵیانکوتایە سەر بنکەو بارەگاکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە وادی شەرق لە بەشی (غیل)ی سەربە پارێزگای جوف لە باکووری ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئەلعالەم، هێزەکانی سوپای یەمەن و لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە لە هەڵمەتەکەیاندا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجامی گرت، کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودییان کوشت و کۆمەڵێکی دیکەشیان بریندار کرد.
هەر لەم حاڵەدا هێزەکانی یەمەن ترۆمبیلێکی زرێداری دەست درێژکارانی سەعودییان اە چیای یام لە پارێزگای سەنعا بە موشەک تێک شکاند.
بە قسەی هێزەکانی یەمەن ئەو ترۆمبیلە زرێدارەی دەست درێژکارانی سەعودی لە چەشنی بی تی ئاڕ بووە کە جیا لە سەرنشینەکانی ، ژمارێک لە بەکرێگیراوانی دیکەی سەعودیش کە لە گردوپەڕی دا بوونە کوژراون.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.
ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.