ویلایەتی : ئەمریکا بەنیازی دابەشکردنی سووریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313811-ویلایەتی_ئەمریکا_بەنیازی_دابەشکردنی_سووریایە
عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی هەینی لە دیدار لەگەڵ نەبی بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە بەیرووت بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات دا بە نیازی دابەشکردنی سووریایە، پێی داگرت: ئەم پیلانەی ئەمریکییەکان سەر ناگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2017 15:28 Asia/Tehran
  • ویلایەتی : ئەمریکا بەنیازی دابەشکردنی سووریایە

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی هەینی لە دیدار لەگەڵ نەبی بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە بەیرووت بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات دا بە نیازی دابەشکردنی سووریایە، پێی داگرت: ئەم پیلانەی ئەمریکییەکان سەر ناگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، هەردووک لا لەم دیدارەدا سەبارەت بە پەیوەندیی دوو قۆڵی و ئاڵ و گۆڕە ناوچەییەکانەوە وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، دوای ئەم چاوپێکەوتنە لەنێو ئاپۆڕەی پەیامنێران دا وتیشی: ئەمریکییەکان و زایونییەکان بەتەمای ناکۆکی دروست کردن  شکست پێ هێنانی بەرەی خۆڕاگرین و ئێستاکە زیاترین گوشار دەخەنە سەر سووریا.

 ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی هەینی هەروەها چاوی بە سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کردن.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی پێنج شەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی یەکێتیی جیهانیی زانایانی خۆڕاگری و هەروەها دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی گەییشتە ئەم وڵاتە.