سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب: قەیرانی سوریا ڕێگاچارەی سەربازی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313838-سکرتێری_گشتیی_کۆمکاری_عەرەب_قەیرانی_سوریا_ڕێگاچارەی_سەربازی_نییە
ئەحمەد ئەبولغەیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی هەینی لە دیداری لەگەڵ ستفان دیمیستۆرا نێردراوی تایبەتی نەتەوەیە کگرتووەکان لە کارو باری سوریا دا وتی: لۆژیکی زۆر بێژی و میلیتاریستی خوازی بۆ گەییشتن بە ڕێگا چارەیەکی درێژخایەن لە شەڕی سوریا دا کارا نییە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2017 07:33 Asia/Tehran
  •  سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب: قەیرانی سوریا ڕێگاچارەی سەربازی نییە

ئەحمەد ئەبولغەیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی هەینی لە دیداری لەگەڵ ستفان دیمیستۆرا نێردراوی تایبەتی نەتەوەیە کگرتووەکان لە کارو باری سوریا دا وتی: لۆژیکی زۆر بێژی و میلیتاریستی خوازی بۆ گەییشتن بە ڕێگا چارەیەکی درێژخایەن لە شەڕی سوریا دا کارا نییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا- ئەحمەد ئەبۆلغەیت کەلە پەراوێزی کۆبوونەوەیەک لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو لەگەڵ دیمیستورا دا وتو ویژی کرد - وتیشی: شێوەی سەپاندنی ریگا چارەی سەربازی  بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا لە درێژ ماوە دا پاوەجێی نابێت ودەبێتە هۆی زەرەرو زیانی زۆرتر لەو ولاتە دا.

 سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب خوازیاری هاتنە دی دانووستانی نیشتمانی سوریا بە ئامادە بوونی هەموو لایەنەکان لە چوار چێوەی ئاشتەوایی نیشتمانی و نەک ڕێگا چارەکانی کاتی و کەم بایخ دا بێت .

  ئەبۆلغەیت هە روەها وتی: کۆمکاری عەرەب جەختدەکاتەوە سەر چارە سەری سیاسی قەیرانی سوریا بە چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان وەکوو ڕیکخراوەیەک کە پلە وپێگەی یاسایی و نێو دەوڵەتی هەیە .

 لەم دیدارە ستفان دیمیستۆرا یش دوایین گۆڕانکاریەکانی قەیرانی سوریای بۆ سکرتێیری گشتی کۆمکاری عەرەب لێکدایەوە . جگە لە دانووستانەکانی ئاستانە لە قەزاقستان  بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بە هاوکاریی ئێران، ڕوسیا و تورکیا - بریارە ١٨ نۆڤەمبەریس وتووێژەکانی نیشتمانی سوریا - لە شاری "سوچی " ڕوسیا دا بەڕێوە بچێت .