مووشەکە یەمەنییەکان دەگەنە فڕۆکەخانەی مەلیک خالد لە ڕیاز
تشرینی دووهم 05, 2017 10:33 Asia/Tehran
یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن شەوی یەکشەممە مووشەکێکی بالستیکی دوورهاوێژی لە چەشنی برکان ئێچ توو،یان بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالدی ڕیازی پێتەخت هاویشت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکەی مووشەکیی یەمەن ڕایگەیاند ئەم مووشەکە ئامانجەکەی پێکاوە .
ڕێکخراوی فڕۆکەوانی نێوخۆی عەرەبستانیش وێکەوتنی مووشەکی بورکانی ئێچ توو لە فڕۆکەخانەی مەلیک خالدی ڕیازی پشت ڕاست کرددوەتەوە .
محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی جەماوەریی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی یەکشەممە پێداگری کرد پێتەختی دەستدرێژکارانی سعودی لە تیرڕەسی مووشەکەکانی یەمەنی دایە .
سەرلەشکر ئیبراهیم شامی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی یەمەن بەرلەمە ڕایگەیاند هاوکێشەی دەسەڵات لە ئاسمانی ئەم وڵاتە خەریکە دەگۆڕێ و دوژمن دەبێ وشدارەکانی یەمەن لەمبارەوە بەجیددی بزانێ .