تشرینی دووه‌م 05, 2017 13:42 Asia/Tehran
  • وشداری حیزبوڵلای لوبنان لە حاند خافڵ بوون و کەمتەرخەمیی جیهانی ئیسلام بەرامبەر بە پیلانگێرییەکانی ئیسراییل

جێگری سەرۆکی کارگێڕیی حیزبوڵڵای بە ڕەخنە لە ئاسایی کرانەوەی پێوەندییەکانی نێوان ژمارێک وڵاتی عەرەبی و ئیسراییل وتی: جیهانی ئیسلام بەرامبەر بە پیلانگێڕیی و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە لەوان لە فەلەستین و سووریا خافڵ و کەمتەرخەمە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسا؛ حوجەتولئیسلام وەلموسلمین شیخ "عەلی دەعمووش" جێگری سەرۆکی بەشی کارگێریی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت؛ ئەمریکا و ئیسراییل توانیویانە ئۆمەتی واحیدەی ئیسلامی بکەنە ئۆمەتێکی چەن پارچە تا رادەیەک کە بەردەوام یەکتری تۆمەتبار دەکەن و یەکسەر خەریکی شەڕ و دوژمنایەتی دژ بە یەکن.

شێخ دەعمووش بە ئاماژە بەوەی کە شەڕ و دوژمنایەتیی نێو موسڵمانان بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەوان لە پرسە گرینگ و سەرەکییەکانی ئۆمەتی ئیسلام خافڵ بن ، وتیشی: بە داخەوە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسراییل ئەوەی پەرەی سەندووە کە بنیامین نەتانیاهوو بەردەوام باسی هاوکاریی هاوبەش لە بواری جۆر بەجۆر لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەکات.

جێگری سەرۆکی بەشی کارگێریی حیزبوڵلای لوبنان بە ئاماژە بەو کردەوەی "جۆزف عەون" Joseph Aoun ی فەرماندەری سوپای لوبنان کە کۆبوونەوەی سەربازیی ئەمدواییە لە واشینگتۆنی بە هۆی ئامادەبوونی نوێنەری ئیسراییل بەجێ هێشتبوو، راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەوە لە کاتێکدا بوو کە نوێنەری عەرەبستان و ئیمارات هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مانەوە و ئەو کردەوەی فەرماندەری سوپای لوبنان لە چەشنی خۆیدا بێ وێنە بوو.

ڕژێمی زایۆنی بە درۆ و دەلەسە نانەوە سەبارەت بە ڕووداوەکان و جەنایەتەکانی لە فەلەستینی داگیرکراو، هەوڵ دەدات داگیر کرانی ئەم وڵاتە بۆ کۆمەڵگەی جیهانی جێ بکەوێ و وڵاتانی عەرەبیش بۆ هێنانەدیی ئو ئامانجەی  بەکار دێنێ.

سەرپەیڤ