تشرینی دووه‌م 06, 2017 09:56 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودی تەواوی ڕێگا زەوینی و دەریایی و ئاسمانییەکانی یەمەنی داخست

هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودی دژی یەمەن، شەوی دووشەممە دوای هێرشی موشەکیانەی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی مەلیک خالید لە ڕیاز ڕایگەیاند: هەموو ڕێگا زەوینی و دەریایی و ئاسمانییەکانی یەمەنی بە تەواوی داخستووە.

سەرتیپ عەزیز ڕاشید جێگری وتەبێژی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وتی: ئەو موشەکەی وا ڕۆژی شەممە لە لایەن هێزەکانی یەمەنەوە بەرەو فڕگەی نێونەتەوەیی مەلیک خالید لە ڕیازدا تەقێندرا، لە وەڵامی تاوانکارییەکانی ڕژێمی سەعودی دژی جەماوەری یەمەن بووە.

هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی دژی یەمەن لە ساڵی 2015 وە لە زۆنگاوی یەمەن دا چەقیوە. ئەم هاوپەیمانییە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کردووە کە هەنگاوی پێویست بۆ خۆی وتەنی سزادانی ئێران لە بەر پێشێلکرانی بڕیارنامەی 2216 هەڵگرێت.

هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بانگەشەی کردووە کە، ئێران  موشەکی باڵستیکی بۆ یەمەنییەکان ناردووە کە ئەمەش بە واتای  ڕاگەیاندنی شەڕو دوژمنایەتیی ڕاستەوخۆی دژی عەرەبستانە.

هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێران چەک و موشەک دەخاتە بەر دەستی جەماوەری یەمەن و بەم کارەی لەمپەر لە سەر ڕێگای چارەسەریی قەیرانی یەمەن قوت دەکاتەوە. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک جار ئەم بانگێشتنەی هاوپەیمانیی سەعودییان ڕەت کردووەتەوەو بە بێ ناوەڕۆکیان زانیوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.و ئەم وڵاتە لەگەڵ کەم بوونی خڵراک و بژیوو تەشەنە سەندنی نەخۆشیی کۆلێرادا بەرەوڕو بووەتەوە  .

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

 

 

سەرپەیڤ