توانای خۆڕاگریی یەمەن لەکردنە ئامانجی پایته ختی وڵاتانی دەسدرێژکار
وتەبێژی سوپای یەمەن ڕایگەیاند؛ یەکەی مووشەکیی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن توانای ئەوەی هەیە کە هەموو پایتەختەکانی وڵاتانی دەسدرێژکار بەمووشەکە بالستیکەکانی بکاتە ئامانج.
یەکەی مووشەکیی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی شەممە ، مووشەکێکی بالستیکی دوورهاوێژ لەجۆری«برکان H2»ی گرتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالدی ڕیازی پایتەختی عەرەبستان.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ شەرەف لوقمان وتەبێژی سوپای یەمەن جەختی کرد: بێتوو وڵاتانی دەسدرێژکار درێژە بدەن بە پەلامارەکانیان بەدژ کەسانی سیڤیلی یەمەنی، هەتا کۆتایی ئەمساڵ یەکەی مووشەکیی یەمەن توانای پێویست بەدەست دێنێ بۆ کردنەئامانجی هەموو پایتەختەکانی وڵاتانی دەسدرێژکار.
شەرەف لوقمان وتیشی: مووشەکەکانی یەمەن هەتا ڕیاز بڕدەکەن و پێشتریش ناوچەکانی دەرەوەی ڕیاز لەوان ناوچەی خاوەن نەوتی"ینبع" و ئەبوو زەبی کرانەئامانج.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردەسەر یەمەن وهاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە.