تشرینی دووه‌م 07, 2017 07:56 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی هێزی یەمەنی بۆ سەر بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە مەئاریب

یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بنکەی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە پارێزگای مەئاریب لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا دایە بەر مووشەک.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی مەسیرە؛ ئەم مووشەکی بالستیکە کە لە مۆدیلی قاهیرەM2  بوو، بنکەی سەربازیی «الرویک» لە مەئاریبی پێکاوە.

هێشتا هیچ هەواڵ و راپۆرتێک سەبارەت بە کوژراو و بریندارانی شیمانەیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەم پەلامارەدا بڵاو نەبۆتەوە.

هەروەها تۆپخانەی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، هێزی سەعوودیان لە بنکەکانی «الکرس»، «الدخان» و «العبادیه» لە پارێزگەی "جیزان"ی عەرەبستان تۆپباران کرد.

یەکەی مووشەکی و هێزی دەریایی یەمەنیش پەردەیان لادا لە سەر سیستەمی مووشەکیی نوێ بە ناوی «المندب».

هێزی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێڕای گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە  خەریکە پەرە دەستێنێ.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

 

سەرپەیڤ