تشرینی دووه‌م 07, 2017 11:37 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لەمەڕ شەرمەزار کردنیی گەمارۆی ئەو وڵاتە لە لایەن سەعوودییەکان

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن داخرانی سنوورەکانی دەریایی، ئاسمانی و زەمینی ئەو ولاتەی بە نیشانەی شکستی ئاشکرا و سەرلێشێواوی ڕێبەرانی سیاسی و سەربازی سەعوودی دوا بە دوای پەلاماری بەربلاو بۆ سەر خەڵکی یەمەن زانی.

 هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن شەوی دووشەممە دوای پەلاماری مووشەکی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی "مەلێک خالێد" لە ڕیاز ڕایگەیاند:  هەموو ڕێگاکانی زەمینی، دەریایی ئاسمانی یەمەن بە تەواوەتی داخراوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێی شەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە بەیاننامەیەک داخرانی سنوورەکانی دەریایی، ئاسمانی و زەمینی ئەو وڵاتەی وەک پرسێکی تازە نەزانی و ڕایگەیاند: کردەوەگەلێکی ئاوا نیشان دەری ڕەنجی ڕاستە خۆ و ڕێکخراوەی  سەر یەمەنە بەمەبەستی  دەستپێکردنەوەی پەلامارەکانی ڕژێمی سەعوودی کە لە ساڵانی ڕابردوو بەمەبەستی زۆرتر بوونەوەی گرفتەکان و برسییەتی خەڵکی و بەرەو شکست بردنی ئەوان پێوشۆێنگیراوە .  لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی  یەمەن هەروەها کردەوەکانی نائینسانی ڕژیمی سەعوودی لەمەر دەستدرێژەی بۆ سەر یەمەن، هەوڵەکانی سەعوودییەکان بۆ بەداخراو ڕاگرتنی فڕکەخانەی سەنعا، گەمارۆی لەنگەر گەی حۆدیدە و پێشگرتن لە ڕۆیشتنی گەمییەکانی هەڵگری یارمەتییەکانی خۆراکی و دەرمانی،  وەکوو بەشێک لە چالاکییەکان وبەرنامەکانی شکست خواردووی دوژمن بۆ زۆرتر کردنیی گوشار بۆ سەر خەڵکی یەمەن و ناچارکردنیی ئەوان بە خۆبەدەستەوە دان باسکراوە .

عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردووە سەر یەمەن. شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار یەمەنی و ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونیی تووندی ماددەی خۆراکی ، دەرمانی و تەشەنای نەخۆشی " کۆلێرا" کردووە.

سەرپەیڤ