تشرینی دووه‌م 07, 2017 14:00 Asia/Tehran
  • پشتگری ڕژێمی زایۆنی لە عەرەبستان بەرامبەر حیزبۆڵڵای لوبنان

ڕژیمی زایۆنی لەمەڕ پشتگری لە قازانجەکانی عەرەبستانی سەعوودی بەرامبەر حیزبۆڵڵای لوبنان، لە وڵاتانی جۆر بە جۆر دا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند .

 بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە پێگەی دەنگ وباسی لوبنانی ئەلنەشرە؛ میدیا زایۆنیستەکان ئەمڕۆ (سێی شەممە) ڕایانگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئەو رژیمە بە ناردنیی پەیامگەلێک بۆ باڵوێزخانەکانیی تیلئەبیب لە وڵاتانی جۆر بە جۆر دا  لەوان  داوایکرد  لە عەرەبستانی  سەعوودی  دژی حیزبۆڵڵای لوبنان لاگریی بکەن .

 ڕاگەیندرانی لاگریی ڕاشکاوانەی ڕژێمی زایۆنی لە عەرەبستان دژی حیزبۆڵڵای لوبنان لە حالێکدا ئەنجام دەگرێت  کە ئەمریکا بە دوای بایکۆتکردنیی حیزبۆڵڵای لوبنانە.

 هەڵوێستی تازەی ئیسرائیل  دژی حیزبۆڵڵای لوبنان  لە حالێکدایە کە "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان شەممەی ڕابردوو دوای کشانەوە لە پۆستەکەی لە ڕیاز لە چوار چێوەی  سیاسەتەکانی ترساندن لە ئێران و ترساندن لە خۆڕاگری ، ڕۆژئاوا و حاکمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان ، تاوانگەلێکیان پاڵداوە بە ئێران و حیزبۆڵڵای لوبنان.

 کۆرو نێوەدەکانی سیاسی لوبنان کشانەوەی سەعد حەریری یان وەک  تیئاترێکی سیاسی هاوبەشی گەڵاڵە بۆکراو لە لایەن نابراو و عەرەبستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی میحوەری مۆقاومە لە ڕێگای چەواشەکاریی و تاوانپاڵدان بەو مێحوەرە تاوتۆێکردووە .  پێگەی دەنگ وباسی ئەلعەرەبی ئەلجەیدید لەمدواییە لە ووتارێک دا بە ئاماژە بە دانپێدانانی بەرپرسە ئیسرائیلییەکان بە سەفەری نەهێنی چەند مانگ لەمەو بەری " محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان بۆ تێلئەبیب نووسی: ئەو سەفەرە زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی و تویژێنەرانی میژووی بەرەو ڕووی سەرسوورمان نەکردەوە،  چوونکا بە سەرنج لە هەوڵی ڕیاز وئەبوو زەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ رژیمی داگیر کاری قۆدس، وێدەچێت سەفەری بن سەلمان، تەنیا بە مەبەستی هاوکاریی لە نێوان ڕیاز و تیل ئەبیب دا  نەبووە .

سەرپەیڤ