ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا: ئیزنی پەلامار بۆ سەر حیزبۆڵڵای لوبنان نادەین
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا بە جەختکردن لە سەر پێوەندی ئێران، حیزبۆڵڵای لوبنان و سوریا وگرنگایەتی باڵای بەڕاشکاوی وتی دیمەشق هەرگیز ئیزن نادات حیزبۆڵڵای لوبنان بکەوێتە بەرپەلامار چوونکا چارەنووسی سوریا لەگەڵ حێزبۆڵڵا هاوبەشە .
"بەسینە شەعبان" ڕۆژی سێی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی ئەلمەیادین هەروەها بەڕاشکاوی وتی سوریا بۆ بەرەڤانی لە خۆی بەرامبەر پاوانخوازیەکانیی ڕژیمی زایۆنی شک و گومانیی نابیت .
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا ئاماژەی کردە ڕۆڵی ڕژیمی زایۆنی لەمەڕ بەدی هێنانی قەیران لە سوریا و وتیشی: ئیسرائیل سەڵماندوویەتی کە پێشینەی دوور ودرێژی هەیە لە شەڕی دژی سوریا و ئێستایش هەوڵ ئەدات لە شەڕیک کە دژی سوریا بەهاوڕێیەتی ژمارێک لە وڵاتانی دیکە وەڕێ خستووە کەڵک وەربگرێت .
"بەسینە شەعبان" لە کاردانەوە بە کشانەوەی : سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان و ڕاگەیندرانیی لە عەرەبستانیش وتی: کشانەوەی سەعد حەریری لە دەستەڵات لە وڵاتێکی دیکە شیاو نەبوو .
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا وتیشی ئاسایشی لوبنان و سوریا پێکەوە گریدراوە.
حەریری ، رۆژی شەممە لە ریاز، کشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕاگەیاند و دوای ەئو کردەوەیە بانگەشەگەلێکی دژی ئێران وحیزبۆڵڵای لوبنان هیناوەتە ئاراوە .
بە گوێرەی ڕاگەیاندرانیی کارناسەکان ، ڕاگەیندرانیی کشانەوەی حەریری لە عەرەبستان و قسەکاین دژی ئێرانی ودژی حیزبۆڵڵای لوبنان ، بە ئاشکرایی نیشاندەری ئەم مەسەلەیە کە ئالی سەعوود و ڕژیمی زایۆنی ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لەو کردەوە لە ناکاوەی "سەعد حەریری" دا .