تشرینی دووه‌م 08, 2017 09:06 Asia/Tehran
  •  سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی : لە دۆستانی خۆمان چاوەڕوانی ئەوە دەکەین دژە ئێران، لەلای ئێمە ڕاوەستن

سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی ڕۆژی سێی شەممە لە درێژەی چەواشەکارییەکانی کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە دژی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرپرسی ناپاوەجێی لە ناوچە زانیوە و خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی ئێران بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " ڕووین ڕیولین"  لەپەرلەمانی ئەسپانیا، بی ئاماژە بە ، بەجاران وەبەر پەلامار دانی بنکە ومەتەرێزی سوپای سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە هاوڕەوت لەگەڵ پشتیوانی و لاگری لە ترۆریستانی داعش و بەرەی نۆسرە لە قسەگەلێکی گالتە جار کۆماری ئیسلامی  ئێرانی بە پشتگری لە ترۆریسم تۆمەتبار کردووە.

 سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی هەروەها وتی:  تیل ئەبیب لە دۆستانی چاوەڕوانی هەیە لە ئیسرائیل بەرامبەر ئێران پشتگری بکات .

" ڕووین ڕیولین"  ڕۆژی دووشەممە سەردانی ئەسپانیای کرد؛ ئەو سەفەرە لە حالێکدا ئەنجام دراوە کە خەڵکی ئەو ناوچەیە لەهەمان ڕۆژ دژی ئامادە بوونی لە ئەسپانیا خۆپیشاندانیان بەرپا کرد .

رژێمی زایۆنی لە حەوتەکانی ئەمدواییە هاودەنگ لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی وئەمریکا هەوڵی داوە تاگوشاری میدیایی دژی ئێران تووندتر بکەنەوە . هەر وەها بەگوێرەی بەڵگەگەلێک کە شەوی سێی شەممە لەقاو دراون وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی زایۆنی ، باڵوێزخانەکانیان لە سەرانسەری جیهانی ئەرکمەند کردووە کە لە هەڵوێستەکانی ریاز دژی تاران پشتگری و هەوڵ بدەن وڵاتانی جیهان بەڕەوڕووی ئێران بکەنەوە .

 کاربەدەستانی ڕژیمی سەعوودی لە ڕۆژانی ئەمدواییە جگە لە هەرەشە،  کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە خۆوەردان لە کارو باری نێو خۆی وڵاتانی ناوچە لەوان لوبنان و کەرەستەی سەربازی یەمەن تۆمەتبار کرد .

سەرپەیڤ