پەلاماری مووشەکیی هێزی یەمەنی بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە مارب
هێزی یەمەنی لە وڵامی پەلامارەکانی عەرەبستان، ڕۆژی سێ شەممە بە هاویشتنی مووشەک، بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە دەورووبەری سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە تێک شکاند .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بەگێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی لوبنانی مەیادین، ئەم پەلامارەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە مووشەکی زلزالی یەک کراوەتە سەر هێزی سەر بە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن و بەکرێگراوانی سعودی لە ناوچەی نێهێم لەباکووری ڕوژهەڵاتی سەنعا .
یەکەی مووشەکی یەمەن ڕۆژی دووشەممەی بە مووشەکێکی بالستیک لە چەشنی قاهیری ئێم توو بنکەی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەر بە عەرەبستان لە پارێزگەی مار لە ڕۆژهەڵاتی سەنعای دایە بەر پەلامار .
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی یەمەنی بەمەیادینیان وت: ژوماری قوربانیانی پەلاماری ڕۆژی سێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر دوو ماڵ لە پارێزگەی حەججە، باکووری ڕۆژاوای یەمەن پەرەی سەندووە و گەیشتوەتە زۆرتر لە پەنجا کەس کە لەنێوانیان دا ژومارێک منداڵ و ئافرەت بەرچاو دەکەوێ.
بەپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیش کەسێکی سیڤیل کوژرا وسێ کەسیش بریندار بوون .