رووسیا ئەنجامی ڕاپۆرتی هاوپێوەند بە ڕووداوی خان شێخونی ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i314141-رووسیا_ئەنجامی_ڕاپۆرتی_هاوپێوەند_بە_ڕووداوی_خان_شێخونی_ڕەت_کردەوە
نوێنەری ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی : ئەنجامی ڕاپۆرتی هاوپێوەند بە ڕووداوی خان شێخون ی سوریا بەستراوەتەوە بە زانیاری پێشکەش کراو لەلایەن تیرۆریستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2017 07:26 Asia/Tehran
  • رووسیا ئەنجامی ڕاپۆرتی هاوپێوەند بە ڕووداوی  خان شێخونی  ڕەت کردەوە

نوێنەری ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی : ئەنجامی ڕاپۆرتی هاوپێوەند بە ڕووداوی خان شێخون ی سوریا بەستراوەتەوە بە زانیاری پێشکەش کراو لەلایەن تیرۆریستان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا  " سانا"  ، ولادیمیر  سافرۆنکۆڤ،  نوێنەری ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند: ڕاپۆرتی لیژنەی سازوکاری هاوپێوەندی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی و ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕووداوی خان شێخون داگری  دووبەرەکی و کەم و کۆڕی زۆرە.

بەشار جەعفەری  نوێنەری هەمیشەیی  ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش   لە کوبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش  وتی : ڕاپۆرتی لیژنەی سازوکاری  لێکۆڵینەوەی هاوبەشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی  چەکی شیمیایی سەبارەت بە  ڕووداوی خان شێخون  بەشێوەی  هەمیشەیی   پشتی بە ئەگەری  زۆرە لەحاڵێکدا  کە نابێ  پشت بە پێش داوەری و ئەگەرەکان ببەستێ.

جەعفەری  وتیشی: تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە  ئەم ڕاپۆرت  و سەنەدوبەڵگە درۆیەی ئامادە کردووە و بۆ تورکیای ناردووە.

لە پەلاماری شیمیایی چوارەمی  ئاڤریلی ساڵی 2017، بۆسەر ناوچەی   خان  شێخون لە پارێزگەی ئەدلیبی سوریا، زۆرتر لە سەد کەس کوژراون و نیزیکەی چوارسەد کەسیش بریندار بوونە.

میحوەری ڕۆژاوایی  - عەرەبی   لایەنگری تیرۆریستان بە سەرکردەیی ئەمریکا، هەوڵی بەرفراوانی  دا هەتا بۆ بەلاڕێدابردنی  بیروڕای گشتی و بە پێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان  لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای  سوریا بەرامبەر بە تیرۆریستەکان، ڕووداوی خان شێخونی بەستەوە بە دەوڵەتی سوریا ، تۆمەتێک کە  دیمەشق بە جاران ڕەتی کردوەتەوە.