پەلاماری بۆمب هاوێژەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە سەنعا
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ئەمریکایی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان، لە درێژەی پەلامارەکانی خۆیان دا بۆ سەر یەمەن، ئەم جارە باڵاخانەی بالوێزخانەی سەعوودی لە سەنعای پێتەختی یەمەنیان بۆمباران کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی ئیرنا بە گیرانەوە لە کەنالی تەلەفەزیۆنیی " ئەلجەزیرە" ، هیشتا هیچ سەرچاوەیەک لەبارەی وردیاتی ئەو پەلامارە ڕاپۆرتێکی بڵاو نەکردووە. ئەم پەلامارە لە بارودۆخیک دابوو کە تێکهەڵچوونەکان لە نیوان بەکرێگیراوانی سەعوودی و سوپا و هیزە جەماوەرییەکانی یەمەن، لە رۆژانی ئەمدواییە تووندتر بۆتەوە .
فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان لە یەک حەوتەی ڕابردوو دا بە بیانووی پەلاماری مووشەکی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی ریاز، هەموو بوارگەکانی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی یەمەن یان داخستووە . ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە کاردانەوە بە کردەوەی ئەمدواییەی ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی لەمەڕ داخستنی بوارگەکانی یەمەن و تووندتربوونەوەی ڕەوشی نالەباری ئینسانی لەو وڵاتە،هەرەشەی کرد کە فڕۆکە خانەکان و بەندەرەکانی عەرەبستان و ئیمارات ئەداتە بەرپەلاماری خۆی.
یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن ، چەند رۆژ لەمەو بەر بەمووشەکیکی بالێستیکی دوور بڕ، فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی " مەلیک خالید" لە ڕیاز پیتەختی عەرەبستانی داوەتە بەر ئامانجی خۆی .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن. شەڕخوازی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژران وبرینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی و ئەو وڵاتەی بەڕو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی ، دەوا و دەرمان و تەشەنای نەخۆشی کۆلێرا کردووە . سوپای و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وڵامی پەلامارەکانی دەستدرێژکارانیی عەرەبستانی، بنکەو مەتەڕێزی سەربازییەکان و بەکریگیراوانی سەعوودی ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .