هاوبەش نەبوونی حەشدی شەعبیی ئێراق لە ڕزگارکرانی شاری ئالبووکەمالی سووریا
وتەبێژی حەشدی شەعبیی ئێراق ڕایگەیاند؛ هێزە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕزگارکردنی شاری ئالبووکەمالی سووریا لەنزیک سنووری ئێراق بەشدار نەبوون.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبیی ئێراق وتی: هێزە سووریەکان وهاوپەیمانانیان، شاری ئالبووکەمالی سووریایان ڕزگار کردو حەشدی شەعبی، خەباتکارێکیشی بۆ ڕزگارکردنی ئەو شارە، نەناردووە.
سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی شەوی چوارشەممە شاری ئالبووکەمال لە پارێزگای دێرەزوور(رۆژهەڵاتی سووریا)یان لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرد.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، ئیدارەی ڕاگەیاندن وتەبلیغاتی شەڕی میحوەری موقاوەمەی ئێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ پاکتاوکرانی شاری ئالبووکەمال لەلایەن سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان، هەواڵگەلێک لەبارەی ئامادەبوونی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش لە یەکێک لە بەشەکانی ئەو شارە بڵاو بووەتەوە.
پێشتر، سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئێراق هەواڵی هەڵاتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە شاری راوە لەڕۆژاوای ئەنبار بۆ دێرەزووری سووریا پاش ڕزگارکرانی شاری ئەلقائیمیان ڕاگەیاندبوو.