تشرینی دووه‌م 12, 2017 19:43 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزە  یەمەنیەکان بۆ سەر  بنکەی  بەکرێگیراوانی سەعوودی

یەکەکانی مووشەکیی و تۆپخانەیی ئەرتەشی یەمەن و هێزە جەماوەریەکان ، لە وڵام بە پەلاماری سەعوودیەکان ، شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی عەرەبستانی لە بنکەکانی نەجران و جیزان و عەسیریان دایە بەر پەلامار .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی ی ەکشەمەی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران   هێزە  یەمەنیەکان  بە مووشەکی  کاتیوشا  بنکەکانی   ئەلسەدیس  و ئەلشروفەیان لە  نەجران  دایە  بەر  پەلامار .  یەکەکانی  توپخانەیی  ئەرتەشی  یەمەن  هەروەها  چوار بنکەی سەربازییان  لە  دوو ناوچەی   جیزان  و عەسیریان  دایە بەر پەلامار .  هێشتا  ڕاپۆڕتێک  لە    قوربانیانی  ئەگەریی  بەکرێگیراوانی  سەعوودی  بە هۆی  ئەو  پەلامارە  ڕاپوڕت نەدراوە .  لە هەمان حاڵدا  لە تازەترین    پەلاماری  ئاسمانی  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  دەسدرێژکاری  سەعوودی  ۆ سەر یەمەن  ناوچە  ئاوادانەکانی    شاری  مبنە  لە پارێزگای س ەنعدە  کەوتە بەر  پەلامار   کە بە هۆِەوە  ژومارێک  کەس  بۆ وێنە منداڵێک  بریندار بوون .   فڕۆکە شەڕکەرەکانی  سەعوودی  هەروەها   نۆ جار  شاری  نهوم لە پارێزگای  سەنعایان  بوردمان کرد . عەرەبستان   بە لاگریی  ئەمریکا  ئیمارات  و چەن وڵاتی  دیکەیان   لە مارسی 2015 وە  پەلاریان کردووەتە  سەر  یەمەن و هاوکات  ئەو وڵاتەیان گەمارۆی  زەوینی  و دەریایی  و ئاسممانی  داوە .

سەرپەیڤ