تشرینی دووه‌م 13, 2017 16:12 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن

فرۆکە دەسدرێژکارە سەعوودییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ناوچە جیاجیاکانی یەمەنیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن"سبا"؛ سەرچاوەیەکی یەمەنی وتی: فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی ئالی سەعوود دوو جار ناوچەی "الثعبان" لە شاری "باقم" و جارێک ناوچەی "الصوح" لەشاری کتاف لە پارێزگای سەعدە لەباکووری ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.

ئەو سەرچاوە سەربازییە وتی: یەکەی تۆپخانەیی و مووشەکیی سەربازانی سەعوودیش مەزراکانی شارومەندانی یەمەنیان لەناوچەی تەلال لەشاری "حیدان" کردەئامانج و گەڕەکە جیاجیاکانی شاری سنووریی رازح یش بەمووشەک و هاوەنی سەعوودییەکان کرایە ئامانج و منداڵێکی یەمەنی بەهۆی ئەو پەلامارانە بریندار بوو.

لەهەمان کاتدا، دەسدرێژکارانی سەعوودی ناوچەی"الغور" هەڵکەوتوو لەشاری سنووری"غمر"یان کردە ئامانج و فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا دوو جار ناوچەی"الحقە" لەشاری نۆهەم هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەنعایان بۆردومان کرد.

شارەکانی «حرض»، «میدی» و «حیران" لەپارێزگای حەججە لەباکووری ڕۆژاوای یەمەنیش چەند جار کەوتنە بەرپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان.

فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان هەروەها جارێک شاری سەراوح لەپارێزگای مەئریب(ناوەندی یەمەن) و پێنج جار ئاوایی قەمەر لە شاری جیزان و جارێکیش ناوچەی "الربوعە" لەپارێزگای عەسیر لەباشووری عەرەبستانیان بۆردومان کرد.

سەرپەیڤ