بەیاننامەی کۆتایی خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن - درێژەی جەنایەتەکانی عەرەبستان بە یارمەتی ئەمریکا ئینگلیز و ئیسرائیل
خەڵکی یەمەن لە کۆتایی خۆپیشاندانی بەربڵاوی خۆیان لە سەنعا لە ناڕەزایەتی بە گەمارۆی زاڵمانەی وڵاتەکەیان لە لایەن دەسدرێژکارانی سەعوودیەوە لە بەیاننامەیکدا جەختیان کرد لە سێهەمین ساڵی بە دوای یەکدا وڵاتانی دەسدرێژکار بە فەرماندەرایەتی عەرەبستان و بە یارمەتی ئەمریکا ئینگلیز و ئیسرائیل درێژە ئەدەن بە دەسدرێژکاری خۆیان بۆ سەر خەڵکی ڕاوەستاو و خۆڕاگری یەمەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران و بە گێڕانەوە لە کاناڵی ئەلمەسیرە ی یه مەن لە بەیاننامەی کۆتایی خۆپیشاندانی گەورەی ڕۆژی دووشەمەی خەڵکی یەمەن لە پێتەختی ئەو وڵاتەدا هاتووە بوردومان کوشتار و گەمارۆی یەمەن لە بەرامبەر چاوی کۆمەڵگای جیهانیەوە بە ڕێوە دەچێت و ئەو کەسانەی وا بانگەشەی مافی مڕۆڤ و دیموکراسی دەکەن هەموو ڕۆژێک جەنایەتەکان دژی خەڵکی یەمەن دەبینن و بی ده نگه ده که ن . لەو بەیاننامەیدا وتراوه : هەر ئەو بێ دەنگە لێکردنە دەسدرێژکاران زۆرتر هان ئەدات تا بە داخستنی تێپەڕگاکان ملوێنان یەمەنی بێ دەرتان قەڵاچۆ بکەن . لە بەیاننامەی کۆتایی خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن وتراوە کردەوەی هاوپەیمانی دەسدرێژکار بۆ توند تر کردنەوەی گەماروی ز ەوینی و دەریایی و ئاسمانی یەمەن مەحکوومە و حەشیمەتی ملوێنی بەشدار بوو لە خوپیشاندان ، بێ دەنگە لێکردنی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئیدانە دەکات و ئەو بێ دەنگە لێکردنە بە هاودەنگی و هاودەستی لە گەڵ دەسدرێژکاران دەزانێت . بە پێی ئەو بەیاننامەیە نەتەوەی ئێران سەبارەت بە یارمەتی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران بە تاقمە تێڕۆڕیستەکان و لاگری لەوان وشداری ئەدات و جەخت دەکات ئەو کردەوە نە تەنیا بە زەرەری یەمەنە بەڵکوو ئاسایش و ئاشتیی ناوچەیی و جیهانیش دەخاتە مەترسیەوە .