تشرینی دووه‌م 13, 2017 18:32 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن لەدژ عەرەبستان

خۆپێشاندانی بەربڵاوی جەماوەری یەمەن بۆ ئیدانەکردنی گەمارۆی زاڵمانەی ئەو وڵاتە لەلایەن عەرەبستان و داخرانی بازگەکانی یەمەن، لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هەینیی ڕابردوو داوای لە جەماوەری ئەو وڵاتە کرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە١٣ی نۆڤمبەری٢٠١٧ بۆ شەرمەزارکردنی دەسدرێژکاری و گەمارۆی تەواوی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی، بەشداری خۆپێشاندانی بەرفراوانی سەنعا بن.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ لەو خۆپێشاندانە مەزنە کە ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، جێگرەکەی و ژمارێک لەئەندامانی ئەو ئەنجوومەنەو وەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن بەشداربوون، یەمەنییەکان لەدژ عەرەبستانی سەعوودی و لایەنگرانی دروشمیان دا.

ساڵح سەماد لەنێو خۆپێشاندەرانی یەمەنی وتی: بژارەو هەنگاوگەلێک لەئارادایە بۆ وەڵامدانەوە بە درێژەی دەسدرێژکاریی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی و گشت ئەو کەسانە دەگرێتەخۆ کە لە دەسدرێژکاران داکۆکی دەکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وتی: عەرەبستان دەبێ بچێتەوە بە سیاسەتەکانی کە بووەتە مایەی سەرهەڵدانی قەیران لەگەڵ ئێراق، سووریا، یەمەن، لوبنان، ئێران و قەتەر؛ رژیمی سەعوودی ترسوتر و بچووکتر لەوەیە کە بیەوێ هەڕەشە لەئێران بکات، هەڵوێستی دوژمنکارانەی رژیمی سەعوودی لەهەمبەر لوبنانیش ، بەهۆی هەڵوێست گرتنەکانی ئەو وڵاتە لەدژ ئیسرائیلە.

دوابەدوای هێرشی مووشەکیی هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە چواری نۆڤمبەری ئەمساڵی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕیاز، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری عەرەبستان، گەمارۆی سەر یەمەنی تاوپێداو هەڕەشەی کردووە، بەندەری حۆدیدە لەڕۆژاوای یەمەن، تەنیا بازگەی ناردنی یارمەتی، خۆراک و دەواو دەرمان بۆ ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.

پاش گەمارۆی زاڵمانەی عەرەبستان، کاڵای نێردراوی وڵاتانی جۆربەجۆر بۆ یەمەن حەوتەیەکی دیکە تەواو دەبێ و هەمارەکان بەتاڵ دەبن و پاشان، کارەساتێکی گەورە ڕوو دەدات.

سەرپەیڤ